جامعة تكريت

“Three strategies for analyzing theories at the morphological level in the Kurdish language”

نوع المستند : مقالة بحثية

المستخلص
به‌ پێى ره‌وتى مێژوو،جیاكردنه‌وه‌ى ئاستى مۆرفۆلۆجى له‌ ئاستى سینتاكس، كه‌ پێشتر هه‌ردووكیان به‌ ئاستى رێزمان ناوده‌بران، گه‌لێك هه‌وڵى جیاواز بۆ شیكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئاسته‌درا،گه‌لێك تیۆرو مۆده‌لى جیاوازیش هاته‌كایه‌وه‌، له‌وه‌شه‌وه‌ پێناسه‌ى جیاواز بۆ ئه‌و ئاسته‌ كرا،به‌ڵام دیارترین پێناسه‌ كه‌ توانى سیمایه‌كى تێروپراوپر به‌ ئاسته‌كه‌ بدات پێناسه‌ى بونیادگه‌ره‌كان بوو، كه‌ وا مۆرفۆلۆجى بریتییە له‌"رۆنانى ناوه‌وه‌ى وشه‌" كه‌ تیایدا ئه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌ كه‌ وشه‌ بچوكترین یه‌كه‌ى مۆرفۆلۆجى بێت،ئێمه‌ له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین سێ ستراتیژ بخه‌ینه‌ روو كه‌ به‌شى زۆرى تیۆرو مۆده‌له‌كان ده‌سته‌به‌رى ده‌كه‌ن، لە لێكدانه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى ئاستى مۆرفۆلۆجیدا، یه‌كێك له‌و مۆده‌لانه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌ر تیشكى لێكدانه‌وه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر سێ ستراتیژه‌كه‌ى به‌ سه‌ردا جێبه‌جێ بكه‌ین، هه‌ر بۆیه‌ش ناوه‌رۆكى توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌ر سێ ته‌وه‌ره‌ى سه‌ره‌كى دابه‌ش ده‌كرێت به‌ پێی جۆرى ستراتیژییه‌كان جگه‌له‌وه‌ى هه‌ر ته‌وه‌ره‌یه‌ك چه‌ند لقه‌ ته‌وه‌ره‌یه‌ك له‌خۆده‌گرێت.