جامعة تكريت

The Impact of the Tact Skill in the ABLLS-R Program on Language Development in Children with Autism Spectrum Disorder

نوع المستند : مقالة بحثية

المستخلص
ناونان، یاخود(tact)، وەک لە شیکاری سکینەر بۆ ڕەفتاری زارەکی پێناسە کراوە، نوێنەرایەتی یەکێک لە گرنگترین هۆکارە زارەکییەکان دەکات،گرنگییەکەی لە هەڵسەنگاندنی کارامەییە بنەڕەتییەکانی زمان و فێربوون-لە ئێبڵز -ڕ،دا وەشانی پێداچوونەوە (ABLLS-R)دا, بە ڕوونی جەختی لەسەر کراوەتەوە. ئەم کارامەییە پشت بە توانای منداڵ دەبەستێت بۆ ناونانی شت و دیاردە و ڕووداوەکانی ژینگە وەکو وەڵامێک بۆ هاندەرە نازارەکیەکان ،کە بەردی بناغەی گەشەکردنی پەیوەندی زارەکیی ڕێکخراو پێکدەهێنێت. توێژینەوە ئەزموونییەکان دەریانخستووە کە ڕاهێنانی منداڵانی تێکچوونی شەبەنگی ئۆتیزم (ASD ) کارامەیی ناونان ،ئاستی وشەسازییان فراوانتر دەکات،پاڵپشتی توانا زمانییەکانیان دەکات بۆپەیوەستکردنی وشەکان بە چەمکەکانەوە،ئاستی کارلێکی کۆمەڵایەتییەکانیان بەهێزدەکات لەڕێگەی توانای گوزارشتکردنیان لەو شتانەی لە ژینگەکەیاندا ،تێبینی ،یان ئەزموونیان دەکەن،پڕۆگرامە پەروەردەییە کارەکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەکارهێنانی بەردەوامی ستراتیژییەکانی بەهێزکردن لە کاتی ڕاهێنانی ناوناندا ئاسانکاری بۆ بەدەستهێنان و گشتاندنی ئەم ڕەفتارە زارەکییەو،دووبارە بەکارهێنانەوەی لە دەوروبەری نوێدادەکات. لە چوارچێوەی ئێبڵز-ڕ،دا،ناونان وەک کارامەییەکی دابڕاولە زمان سەیر ناکرێت،بەڵکو وەک خاڵێکی بنەڕەتیی بۆ فێربوونی بەردەوام و گەشەکردنی مەعریفی و ڕەفتاریی لە نێوان منداڵانی تێکچوونی شەبەنگی ئۆتیزم هەژمار دەکرێت.

الكلمات الرئيسية