جامعة تكريت

Reflection of the Concepts of Life and Death in Hashim Saraj\'s Nano Poems

نوع المستند : مقالة بحثية

المستخلص
بيركردنه‌وه‌ له‌ هاتنى مرۆڤ بۆ سه‌رزه‌وى و فه‌لسه‌فه‌ى ژيان وه‌ك چه‌مكێكى كاريگه‌ر ڕۆڵى هه‌يه له‌ تێفكرين بۆ مه‌سه‌له‌ى بوونى ژيانى دواى مردن. بابه‌تى مردن زيهنى مرۆڤ به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌بات بكه‌وێته‌ بيركردنه‌وه‌ و پرسيار له‌خۆكردن، كه‌ له‌‌وديو ژيانه‌وه‌ واته‌ پاش مردن چى ده‌گوزه‌رێت، جياوازييه‌كانى ئه‌وێ له‌گه‌ڵ ژيان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌يه‌ى ئێمه‌ له‌چيدايه‌؟ ئه‌مانه‌ و ده‌يان پرسى ترى په‌يوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ به‌زيهندا دێن و مێشكى مرۆڤ ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن. ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌ مه‌سه‌له‌ى ژيان و مردنى وه‌ك دوو چه‌مكى كاريگه‌ر به‌ بيركردنه‌وه‌ و گه‌ڕان به‌ دواى وه‌ڵامى پرسياره‌كان به‌ ئامانج گرتووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ شرۆڤه‌ى ئه‌و شيعرانه‌ى هاشم سه‌ڕاجى كردووه‌، كه هه‌ردوو چه‌مه‌كه‌كه‌ تێياندا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت.‌ ناوبراو له‌ڕێگه‌ى بيركردنه‌وه‌ى قووڵ و تێڕامان له‌ مه‌سه‌له‌كانى ژيان و مردن ڕووبه‌رێكى فراوانى بۆ ئه‌م بابه‌تانه‌‌ له‌نێو شيعره‌ نانۆكانيدا ته‌رخانكردووه‌ و توانيويه‌تى به‌نيۆ نهێنييه‌كانى چه‌مكى (ژيان و مردن)دا ڕۆبچێت، هه‌ر له‌م‌ ڕێگه‌يه‌شه‌وه‌‌ زيهنى خوێنه‌ر ده‌ورووژێنێ بۆ بيركردنه‌وه‌ى زياتر له‌مه‌ڕ ئه‌و چه‌مكانه‌ و هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنێكى زياترى بابه‌ته‌كه. بۆ ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌ سوودمان له‌ (ڕه‌خنه‌ى شيكاريى هونه‌رى) وه‌رگرتووه‌ و ده‌قه‌ شيعرييه‌كانمان به‌هۆيانه‌وه‌ شرۆڤه‌كردووه‌. له‌ميانه‌ى شيكردنه‌وى شيعره‌كاندا سه‌ڕاج ده‌يان پرسيارى فه‌لسه‌فيانه‌ى‌ له‌و باره‌يه‌وه‌ زه‌قكردووه‌ته‌وه، له‌و نێوه‌نده‌شدا پتر لاى له‌ چه‌مكى مردن به‌راورد به‌ ژيان كردووه‌ته‌وه‌ و په‌نجه‌ى‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر ديوه‌ نهێنييه‌كانى په‌يوه‌ست به‌و بابه‌ته.