جامعة تكريت

The Role of the Mental Lexicon in Second Language Processing

نوع المستند : مقالة بحثية

المستخلص
ئەم توێژینەوەیە، تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی بنەڕەتیی فەرهەنگی ئاوەزیی لە پڕۆسیسکردنی زمانی دووهەمدا، بەتایبەتی لە چوارچێوەی زمانەوانی دەروونی و زانستی درکپێکردندا، فەرهەنگی ئاوەزیی، وەک گەنجینەیەکی ڕێکخراوی زانیارییە زمانییەکان (فۆنۆلۆژی، واتایی، ڕێزمانی) پێناسەدەکرێت، کە ئاوەز بۆ تێگەیشتن و بەرهەمهێنانی زمان پشتی پێدەبەستێت. توێژینەوەکە جیاوازییە درکپێکراوەکانی نێوان پڕۆسیسکردنی زمانی یەکەم و زمانی دووهەم لە قۆناغەکانی تێگەیشتن و بەرهەمهێناندا، وەک پڕۆسیسکردنی فۆنۆلۆژی، دەستپێداگەیشتنی فەرهەنگی، سیمانتیک و سینتاکس شیدەکاتەوە، بە جەختکردنەوە لەسەر کاریگەریی L1 و ئاستەنگییەکانی L2 دەرئەنجامەکان جەخت لەسەر گەشەسەندنی خۆکاربوون لە پڕۆسیسکردنی فۆنۆلۆژی و سیمانتیکدا دەکەنەوە، بە شێوەیەک، کە پەیوەندییە ڕاستەوخۆکانی L2 بە چەمکەکانەوە بەهێز دەبن و نێوەندگیری L1 کەمدەبێتەوە، بەپێی چوارچێوەی مۆدێلی پلەبەندی پێداچوونەوەکراو RHM شرۆڤەدەکرێت. ئەم تێگەیشتنە بنەمایەکە بۆ پەرەپێدانی ستراتیژیی کارا لە وەرگرتن و فێربوونی زمانی دووهەمدا.

الكلمات الرئيسية