جامعة تكريت

The Problematic of Comparative Literature and Its Relationship with Cultural Criticism (A theoretical approach)

نوع المستند : مقالة بحثية

المستخلص
په‌یوه‌ندیی به‌راوردی ئه‌ده‌بی به‌ ڕه‌خنه‌ی ڕۆشنبیرییه‌وه‌، خۆی له‌خۆیدا پرسێكی كێشه‌ئامێزه‌، به‌وپێیه‌ی كه‌ به‌راوردی ئه‌ده‌بی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه‌ هه‌ڵگری جۆره‌ قه‌یرانێك بووه‌ له‌ هه‌ناوی خۆیدا، بۆیه‌ هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌ كێشه‌ئامێزه‌، هه‌نگاوێكی ڕژده‌‌ له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی بواره‌كه‌،‌ بۆ نێو پانتاییه‌كی تیۆریی گه‌وره‌و جیاوازتر له‌وه‌ی تائێستا هه‌یه‌و پێی ئاشناین، ئه‌و پانتاییه‌ش بریتییه‌ له‌ ڕۆشنبیری به‌كۆی پێدراوه‌كانی و كایه‌ مه‌عریفییه‌ جیاوازه‌كانییه‌وه‌،‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێكڕا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له‌ دیاریكردنی سیماكانی ئه‌ده‌بیاتی سه‌رده‌مێك، كه‌ به‌ هه‌موو شیوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت داڕشته‌و وێنای پێشووی خۆی تێپه‌ڕێنێت و له‌ چه‌مكگه‌لێكی باوی وه‌ك كاریگه‌ریی و كاریگه‌ربوونه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ چه‌مكه‌ ئاڵۆزه‌كانی پاش-بونیادگه‌رایی و پاش-كۆڵۆنیالیزم له‌ نموونه‌ی سه‌رله‌نوێ- به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ده‌ق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌سه‌قه‌ كلتورییه‌ شاراوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ و... هتد. لێره‌وه‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا، هه‌وڵدانێكی تیۆرییه‌‌ به‌و ئاراسته‌یه‌داو تێیدا شیكردنه‌وه‌ بۆ بنه‌ما فیكرییه‌كانی كێشه‌كه‌ ده‌كرێت و چۆنێتیی به‌رخورد له‌گه‌ڵیدا ده‌خرێته‌ڕوو.

الكلمات الرئيسية