جامعة تكريت

Dialogic Poetics in the Poetry of "Talaat Tahir"

نوع المستند : مقالة بحثية

المستخلص
دیالۆگ بە تەكنیكێكی گرنگی ئەدەبی دادەنرێت، بەتایبەت لە ژانری پەخشان ئامێزدا، بەڵام لەگەڵ هەڵكشانی ئەدەب و تێڕوانینی ڕەخنەی هاوچەرخدا، ئاوێتەبوونی ژانرەكان دەبێت بە دیاردەیەكی ئەدەبی، لەم سۆنگەوە دیالۆگ وەكو تەكنیك لەشیعری هاوچەخدا بەفراوانی ڕەنگیداتەوە. شاعیر تەڵعەت تاهیر وەكو دەنگێكی نوێی شیعری هاوچەرخی كوردی بەشێوەیەكی بەرچاو لە بنیاتی دەقی شیعرەكانیدا سودی لەم تەكنیكە وەرگرتووە. ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكە بۆ دەرخستنی تواناكانی شاعیر لە مەزراندنی تەكنیكی دیالۆگ لە هۆنراوەكانی تەڵعەت تاهیردا و هەوڵدەدات كار لەسەر بنەماكانی شیعرییەتی دیالۆگ بەئەنجام بگەیەنێت، چونكە زۆربەی ئەو توێژینەوانەی لەبوای تەكنیكی دیالۆگ لەشیعری هاوچەرخی كوردیدا ئەنجامدراون زیاتر كاریان لەچوارچێوەی ئەم تەكنیكەدا كردووە لەبەر ڕۆشنایی هونەریی چیرۆكیدا. توێژینەوەكەمان بەئاقارێكی جیاواز لەوانەی پێش خۆی كاری كردووە و هەوڵیداوە لەچوارچێوەی چەمكی شیعرییەتدا شیكردنەوە و ڕاڤە بۆ تەكنیكەكە بكات، بەواتایەكی دیكە توێژینەوەكە دەیەوێت وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە كە ئایا دیالۆگ چ زیادەیەكی خستووەتە سەر خەرمانی شیعرییەتی دەق؟ بۆ بەئەنجام گەیاندنی توێژینەوەكە و گەیشتن بە ئامانجەكانی پشت بە میتۆدی وەسفیی شیكاری بەستراوە. پێكهاتەی توێژینەوەكە دابەشكراوە بەسەر دوو تەوەردا؛ تەوەری یەكەم لەڕووی تیۆرییەوە تیشك دەخاتە سەر شیعرییەت و دیالۆگ لەئەدەبدا، تەوەری دووەم شیكاریی و ڕاڤەیە بۆ شیعرییەتی دیالۆگ لە هۆنراوەكانی تەڵعەت تاهیردا. لەگرنگترین ئەو ئەنجامانەی توێژینەوەكە بەدەستی هێناون: تەڵعەت تاهیر دیالۆگی مەزراندووە لەبەرهەمهێنانی شیعرییەتی دەقدا، بەجۆرێك شاعیر توانیویەتی لەڕێی تەكنیكێكی دیاری گێڕانەوەوە ئاستی شیعرییەتی هۆنراوەكانی بەرز بكاتەوە و دەقەكانی سیمای شیعرییان بەسەردا زاڵ بێت.

الكلمات الرئيسية