جامعة تكريت

The Role of Non-linguistic Symbols in the Economics of Language

نوع المستند : مقالة بحثية

المستخلص
ئاشكرایە، كە زمان لە دۆخێكی جێگیر نامێنێتەوە، بەڵكو هەمیشە لە پێشكەوتن و گۆڕاندایە، گۆڕانكاڕییە بەردەوامەكانی ژیانی مرۆڤ ڕاستەوخۆ كاریگەرییان لە سەر گۆڕانی زماندا هەیە. واته‌ زمان سیستەمێکی داینامیکییە، بەردەوام لە پەرەسەندندایە بۆ دابینکردنی پێداویستییە گۆڕاوەکانی کۆمەڵ‌. لەگەڵ ئاڵۆزبوونی ژیان، مرۆڤ بە شێوەیەکی سروشتی بەدوای ڕێگەی کارادا دەگەڕێت بۆ پەیوەندیکردن، بە ئامانجی پاراستنی کات و وزە. لەم چوارچێوەیەدا، هێما نازمانییەکان، وەک: (هێماکانی هاتوچۆ، هێماكانی بازرگانی، ئیمۆجی، ...هتد.) ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن، ئەم هێمایانه‌ش لە یەک کاتدا مانای ڕوون دەگەیەنن و زۆرجار بە شێوەیەکی گشتگیر دەناسرێنەوە، بەبێ گوێدانە ئاستی خوێندەواری کەسێک. هێما نازمانییەكان وه‌ك جۆرێك لە جۆرەكانی هێما، مرۆڤ لە كۆنەوە بۆ پەیوەندیكردن و له‌یه‌كترگه‌یشتن بەكاریده‌هێنێت. ئاڵۆزی ژیان وایكردووه‌، مرۆڤ لەبارترین ڕێگا بگرێتەبەر بۆ ڕێكخستنی ژیان، به‌ سەرفكردنی كەمترین وزە و كات، هەر ئەمەش وایكردووە، مرۆڤ بیر لە ئابووریكردن بكاتەوە، بۆ ئه‌م ‌مه‌به‌سته‌ش ئارەزووی ئاسانكردنی دەربڕینی لادروستده‌بێت، بەمەبەستی پاراستنی وزە و سوككردنی ئەو ئەركەی دەكەوێتە سەر ماسولكەكانی ئەندامەكانی ئاخاوتن، هێما ناجووڵەییەكانیش له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵی گرنگ له‌ ئابووریكردنی زمان ده‌بینین، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی خێرایی گه‌یاندنی واتاكانیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی وزه‌ له‌ نووسین و ئاخاوتندا، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ تاوتوێی چه‌ند هێماییه‌كی نازمانی جیاواز په‌یوه‌ست به‌ ئابووریكردنی زمانیی ده‌كا‌ت.

الكلمات الرئيسية