جامعة تكريت

A Comparative Analysis between X-bar Theory and Bare Phrase Structure (BPS) Theory in the Kurdish Language

نوع المستند : مقالة بحثية

المستخلص
ئه‌م توێژينهوەيه بەناونیشانی)شيکارييهکی بهراوردکاريی نێوان تيۆريی ئێکس-بار و تيۆريی ڕۆنانی فرێزە داماڵراوەکان (BPS) له زمانی کوردي‌دا(يه، هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بهراوردکاريی له نێوان دوو تيۆريی سه‌رەکی له بواری سينتاکسدا پێشکه‌ش دەکات، که بريتين له تيۆريی \"ئێکس-بار Theory)\" (X-bar و تيۆريی ڕۆنانی فرێزە داماڵراوەکان BPS) - Structure Phrase (Bare . تيۆريی ئێکس-بار، که له دەيهکانی ١٩٧٠ و ١٩٨٠ پهرەی پێدرا، چوارچێوەيهکی ستاتيکی و سێ ئاستيی XP)، X'، (X بۆ شيکردنهوەی پێکهاته‌ی فريزەکان خسته‌ڕوو. هه‌رچه‌ندە ئه‌م تيۆرييه له سه‌رەتادا بۆ مۆدێلکردنی ڕسته‌سازی سوودی هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند کهموکوڕييهکهوە ڕووبه‌ڕووی ڕەخنه بووەوە، له‌وانه گريمانهکردنی ئاسته‌کانی فرێز به شێوەيهکی پێشوەخته و ناچالاک. له به‌رامبه‌ردا، تيۆريی ڕۆنانی فرێزە داماڵراوەکان(BPS) ، که له‌لايه‌ن چۆمسکييهوە له‌ناو \"پڕۆگرامی که‌مينه Program)\" (Minimalistله ساڵی ١٩٩٥ پێشکه‌شکرا، به لابردنی ئاسته زيادەکان و پشت به‌ستن به کردەی \"لێکدان(Merge)\" ، شۆڕشێکی له تێگه‌يشتن له پێکهاته‌ی ڕسته‌دا به‌رپا کرد BPS. پێکهاته‌کان به شێوەيهکی دايناميکی و وەرگيراو دروستدەکات، که ئه‌مه‌ش وا دەکات پێشبينييهکی جێگيری وەک 'X يان XP بوونيان نه‌مێنێت. توێژينهوەکه به وردی سوود و تايبه‌تمه‌ندييه‌کانی هه‌ردوو تيۆرييه‌که له‌سه‌ر نموونه‌ی زمانی کوردی تاوتوێدەکات. ئه‌نجامه‌کان دەريدەخهن که تيۆريی BPS به‌هۆی سادەيی، ئابووری و توانای زياتری بۆ شيکردنهوەی دياردە سينتاکسييهکانی زمانی کوردی، به تايبه‌ت له ڕووی گونجان له‌گه‌ڵ فۆڕمه فۆنۆلۆجی و واتاييهکانهوە، تيۆرييهکی گونجاوتر و به‌هێزترە. ئه‌م توێژينهوەيه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وە دەکاته‌وە که BPS سيسته‌مێکی دايناميکی و وەرگيراو پێشکهشدەکات، که باشتر له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کانی پڕۆگرامی کهمينهدا دەگونجێت. وشە سەرەکیيەکان : تيۆريی ئێکس-بار، ڕۆنانی فرێزە داماڵراوەکان(BPS)، لێکدان، فرێز، دياريکار، ته‌واوکار.

الكلمات الرئيسية