جامعة تكريت

Clitics in Kurdish Language

نوع المستند : مقالة بحثية

المؤلف

Raparin University,College of Education, Kurdish Department

10.25130/jls.4.1.19
المستخلص
نووسه‌ك یه‌كێكه‌ له‌و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ی، كه‌ له‌ زمانی كوردیدا، بۆ دیاریكردنی ڕوونكردنه‌وه‌ی و دیاریكردنی ئه‌و كه‌ره‌سانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ نووسه‌ك، جۆره‌ تێكه‌ڵییه‌ك به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ، به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ گیره‌كه‌ ڕێزمانییه‌كاندا و چۆنێتی جیاكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتری، له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ له‌ نێو هه‌ندێ له‌زمانه‌وانان، یاخود له‌وانه‌ی بایه‌خ به‌ زمانی كوردی ده‌ده‌ن، بیروڕای جیاواز له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌. بۆیه‌ له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵدراوه‌، ئه‌و لایه‌نه‌ لێڵ و ناڕوونییه‌ی هه‌یه‌، دیاریبكرێت و پێداچوونه‌وه‌ش به‌ زۆربه‌ی ئه‌و كارانه‌ بكرێت، كه‌ له‌و بواره‌دا نووسراون. نووسه‌ك وه‌نه‌بێ هه‌ر له‌ زمانی كوردیدا بوونی هه‌بێت، به‌ڵكو له‌ زۆربه‌ی زمانه‌كانی تریش بوونی هه‌یه‌، له‌وانه‌ش له‌ زمانی ئینگلیزی و فارسی و ...هتد، كه‌ پێناسه‌ و زاراوه‌ و تایبه‌تمه‌ندی و ئه‌رك و جیاوازی و نرخ و پێگه‌ی خۆی هه‌یه‌. سوود له‌ ڕێبازی وه‌سفی شیكاریی ڕه‌خنه‌یی بینراوه‌، له‌ به‌ جێگه‌یاندنی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا. ڕه‌خنه‌ و شیكاریشمان بۆ ئه‌و كه‌موكووڕیانه‌ كردووه‌، كه‌ له‌و نووسینانه‌دا به‌دیكراون. توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ سنووری هه‌ردوو ئاستی وشه‌سازی و ڕسته‌سازیدا كاریان له‌سه‌ركراوه‌ و كه‌ره‌سه‌ و نموونه‌كانیش هه‌ر به‌م دیالێكته‌ له‌ ئاخاوتنی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك و سه‌رچاوه‌ و كتێبه‌كانه‌وه‌ وه‌رگیراون. توێژینه‌وه‌كه‌ دابه‌شكراوه‌ بۆ سه‌ر دوو به‌ش: به‌شی یه‌كه‌م: ده‌روازه‌یه‌ك بۆچه‌ند لایه‌نێكی نووسه‌ك، كه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌م ناونیشانه‌ كراوه‌: (نووسه‌ك له‌ڕووی زاراوه‌وه‌، پێناسه‌ و ڕوونكردنه‌وه‌ی نووسه‌ك، جۆره‌كانی نووسه‌ك، جیاكردنه‌وه‌ی نووسه‌ك له‌گه‌ڵ گیره‌كدا، ئه‌و كه‌ره‌سانه‌ی كه‌ به‌ نووسه‌ك دانراون له‌ زمانی كوردیدا). به‌شی دووه‌م: ته‌رخانكراوه‌ بۆ هه‌لسه‌نگاندن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كاره‌كانی پێشوو.

الكلمات الرئيسية